بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان لای ئێمەیە

ستیڤ سوئینی ڕۆژنامەڤانی بریتانیایی و یەکێک لە ئەندامانی شاندی دژی چەکی کیمیایی لە کوردستان ڕایگەیاند کە ئەوان بەڵگەی باوەڕپێکراویان لە بەكارهێنانی تورکیا لە چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان لایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ستیڤ سوئینی، ڕۆژنامەڤانی بریتانیایی و یەکێک لە ئەندامانی شاندی حەوت کەسی هاوپەیمانی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان ڕایگەیاند: ئەو شاندە نموونەگەلێک لە مادەی کیمیایی بەکارهێنراو ەللایەن تورکیایان لەبەردەستدایە. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە تورکیا بۆ بووژانەوەی داعش لە ناوچەکە پاڵپشتی دەکات.

سوئینی وتی کە سەرەڕای هەموو داواکارییەکان لە ڕێکخراوە جیاوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەوڵ دژی بەکارهێنانی تورکیا لە چەکی کیمیایی ئەوان هێشتا نەیانتوانیوە بگەنە ئەنجامێک.

سوئینی هەروەها بە وتنی ئەوەی کە ئاماری فەرمی لەسەر رێژەی خەسارەکانی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە هەرێم لەبەردەست نییە، چونکوو بەرپرسانی خۆجەیی کوژران و بریندار بوونی خەڵکی سڤیل نکۆڵی دەکات، وتی: سەرۆکی پەرلەمانی پارتی لە هەولیر بە من وتی کە هیچ داگیرکرانێک لالیەن تورکیاوە بوونی نییە و تورکیا ئیزنی هەیە لە عێراق ئۆپراسیۆنی سەربازی بکات و ئاڵبەت ئەو بابەتە بەهۆی بوونی پەکەکەیە.

News Code 42294

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha