AP ١٤٠١ جۆزەردان ١١ ١٢:٢٣

ئەندامی یەکێتی نیشتمانی:

ڕادەست کردنی نەوت بە بەغدا لە سوودی هەرێمی کوردستانە

ڕادەست کردنی نەوت بە بەغدا لە سوودی هەرێمی کوردستانە

ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختی کرد کە ئەو پارتە پێی وایە کە ڕادست کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدا لە سوودی هەرێم دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلەویم، ساڵح فەقێ ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی نیشتمانی دژی هەناردە کردنی ڕاستەوخۆی نەوت و گازی هەرێمە، چونکوو پێی وایە کە هاوکاری ئابووری و دارایی کوردەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە سوودی ئەوانە و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش مسۆگەر دەکات.

فەقێ زیادی کرد: زیاترین پاشکەوتی گازی هەرێم لە سلێمانی گەرمیانە و هەر بۆیە یەکێتی دژی بەفیڕۆ چوونی گازە، بە ئەو جۆرەی کە پێشتر لە چوارچێوەی واژۆی ڕێککەوتنە نەوتییەکان لەلایەن حکومەتی پێشووی هەرێمەوە، ئەنجام درابوو.

News ID 42229

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha