بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، نووری مەحموود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل، هەڕەشەی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریای جیدی وەسف کرد.
مەحموود جەختی کرد کە یەپەگە هەڕەشەکانی ئەردۆغان جیدی دەگرێت و لە ئەو بارەوە وتی: هۆکاری یەکەم ئەوەیە کە حکومەتی تورکیا چی دیکە ناتوانێت قەیرانەکانی خۆی کۆنترۆڵ بکات. هۆکاری دیکەش ئەوەیە کە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەتوانێت دەتوانێت پارێزەری لە شۆڕشی دیمکراتیکی خۆی بکات و ببێتە نمانەیەک بۆ هەموو ناوچەکانی سووریا. ئەوەش لەمپەرێکە بۆ پڕۆژە فاشیستی و جەهادییەکانی ئەردۆغان. کەواتە ئەگەری هێرشێکی دیکە زۆرە.
ناوبروا سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنی هێزە بیانییەکان لەگەڵ هێرشی سەربازی نوێی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا وتی: ئەردۆغان بێ گومان ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات ئەو هێرشە ئەنجام بدات. بەدڵنیاییەوە ئەردۆغان ئەگەر ئەو هەلە ی هەبێت هێرش دەکات و بەدڵنیاییەوە کە لە هەندێک لایەنەوە گڵۆپی سەوزی وەرگرتووە.
Your Comment