شەوانە و لە ناکاو هەڵدەکوتینە سەر یەپەگە و لەناویان دەبەین

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: هەر بەو شێوە کە هێرشمان کردە سەر کوردی عێراق، شەوانە و لە ناکاو هەڵدەکوتینە سەر یەپەگە و لەناویان دەبەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندووە کە بە هەمان شێوە کە لە دژی هێزە کوردەکان لە باکووری عێراق شەڕ دەکەین بەمزوانە بۆ لە ناو بردنی هێزە کوردەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هێرش دەکەینە سەر ئەم ناوچەیەش.

ئەردۆغان وتی: بەمزوانە بۆ تێکشکاندنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە هێرش دەبەینە سەر باکووری سووریا.

وتیشی: بۆئەم کارە پێویستمان بە ئیزنی کەس نییە.

ئەوەشی وت کە شەوێک لە ناکاو هێرش دەکەینە سەریان و لەناویان دەبەین.

News Code 42199

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha