بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سوبحی مەندلاوی لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند: دوای نێزیک بوونەوەی پارتە کوردستانییەکان سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق، لە ڕۆژانی داهاتوو ئەو کێشە چارەسەر دەبێت و ڕێبەر ئەحمەد هێشتا بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دەمێنێتەوە.
مەندلاوی زیادی کرد: نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵ دەدات تا ماڵی کوردەکان یەک بخاتەوە و ئەو ڕێکخراوە جەختی کردووە کە ڕێگاچارەی قەیرانی سیاسی عێراق لە هەرێمە، چونکوو سەرۆکی هەرێم داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە دەستێوەردان بکات.
Your Comment