بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێی ئەو وڵاتە لە دژی کوردەکانی سووریا، داوای لە ئەو وڵاتە کرد خۆی لە هێرشی دووبارە بۆ سەر ئەو ناوچە ببوێرێت چونکوو ئاوەها هەوڵێک سەقامگیری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و گیانی سەربازانی ئەمریکی دەخاتە مەترسییەوە.
ناوبراو لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: نیگەرانی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە بەرز بوونەوەی جووڵە سەربازییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاین. ناوبراو جەختی کرد هەر جۆرە توند بوونەوەیەکی پێکدادان و ئاڵۆزی لە ئەو ناوچە سەرکۆنە دەکەین و پشتیوانی لە ئاگربڕ و ئاسایشی ناوچە ئارامەکان دەکەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد کە لە هەموو لایەنەکان داوا دەکەین پاگەندی ئاگربڕ بن تا سەقامگیری ئەو ناوچە بپارێزرێت. ناوبراو وتی: چاوەڕوانی لە تورکیا دەکرێت کە ڕێز بۆ بەیاننامەی هاوبەشی ئۆکتۆبەری 2019 لەوانە سەبارەت بە ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دابنێت. ئێمە لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لە باشووری ئەو وڵاتە تێدەگەین.
بۆچوونی ئێوە