هێرشی داعش بۆ سەر 3 پارێزگا لە عێراق/10 کەس کوژران

هیرشی تیرۆریستانی داعس بۆ سەر 3 پارێزگای کەرکووک، دیالە و نەینەوا، کوژرانی 10 کەسی لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، زنجیرە هەوڵە تیرۆریستییەکانی داعش بۆ سەر شوێنە جیاجیاکانی عێراق هێشتا درێژەی هەیە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی ئەلعاسی لە ناوچەی ڕشاد لە باشووری کەرکووک.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە بەهۆی ئەو هێرشەوە 7 کەس کوژا. لەلایەکی دیکەوە دەوترێت تەکفیرییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەیەک لە دیالەش کە بە ئەو هۆیەوە 2 کەس کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بووە. لە هەمان حاڵدا، هێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای نەینەواس یەک کوژراو و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.

پێشتر، عەدنان تەمیمی ئاماژەی دابووە سەر ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە دابینی سنوورە ڕۆژاواییەکانی عێراق. ناوبراو زیادی کرد: ئاستی هەڕەشەکان لە سنوورە ڕۆژاواییەکان بەتایبەتی بە پێی بوونی کەمپی ئەلهەول لە سووریا و جوولە گوماناوییەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد، زیاترە.

News Code 42126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =