AP ١٤٠١ جۆزەردان ٣ ٠٩:١٠

کارناسانی پرسەکانی تورکیا:

وڵاتانی سوید و فەنلاند پاڵپشتی جیدی پەکەکە و هێزە کوردییەکانی سووریان

وڵاتانی سوید و فەنلاند پاڵپشتی جیدی پەکەکە و هێزە کوردییەکانی سووریان

هەندێک لە کارناسانی پرسەکانی تورکیا و ئەورووپا پێیان وایە کە لە بەکارهێنانی تورکیا لە مافی ڤێتۆ لە ناتۆ، بۆ گوشار لە سەر سوید و فنلاند تێدەگەن چونکوو ئەو دوو وڵاتە پاڵپشتی جیدی و سەرەکی هێزە کوردییەکان لە سووریان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لە پرسەکانی ئەم ڕۆژانەی ئەورووپا پەرە سەندنی ئەندامانی ناتۆ وەکوو یەکێک لە لێکەوتەکانی شەڕی ئۆکراینایە. دوو وڵات یفەنلاند و سوید کە داوای چوونە ڕیزی ئەو پەیمانە سەربازییە دەکەن لەگەڵ دژایەتی تورکیا بەرەوڕوو بوونەتەوە و ڕەزامەندی ئەنقەرە بۆ بەئەندام بوونی ئەوان لە ناتۆ پێویستە.

بەڵام بەرپرسانی باڵای تورکیا ئەو دوو وڵاتە بە پاڵپشتی چالاکانی سیاسی کورد لەوانە پەکەکە وەسف دەکەن و هۆکاری سەرەکی دژایەتی خۆیان پاڵپشتی ئەو دوو وڵاتە لە کوردەکان وەسف دەکەن.

دکتۆر سەحەد چوببوک چوغڵوو کارناسی پرسەکانی تورکیا دەڵێت ژمارەیەکی بەرچاوی کوردەکانی دژی دەسەڵاتی ئەنقەرە لە ئەو دوو وڵاتە ژیان دەکەن. هەروەها لۆبی کورد لە ئەو وڵاتانە، لەلایەن وەزارەتخانەکانی بەرگری و دەرەوەوە پاڵپشتی دەکرێن.

عومەر ئوزچلیک، شرۆڤەکاری سیاسەتی دەرەوەش پێی وایە کە سوید بە راشکاوانە پاڵپشتی دارایی لە هێزەکانی کوردی سووریا دەکات.

News ID 42121

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha