بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە کاردانەوە بە دەستگیری و زیندانی کردنی دە ئەندامی پارتەکەی، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر هەدەپە، ئەو هێرشانەی وەکوو کۆمەڵکوژی سیاسی پارتی داد و گەشە و پارتی جووڵەی نەتەوەیی لە دژی ژنان و هەدەپە وەسف کرد.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئەو کۆمەڵکوژی سیاسییە کە ڕێک پێش لە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ژنانی هەدەپە ڕووی دا، یەکێک لە لایەنەکانی هیرشی حکومەتی رەگەزپەرستی ئاکەپە و مەهەپە بۆ سەر ژنان و هەدەپەیە.
هەدەپە بە بڵاو کردنەوەی ئەو بەیاننامە ڕایگەیاند کە لە چوارەمین کۆنفڕانسی دوو ڕۆژەی ژنان کە ئەمرۆ خەریکە بەڕێوە دەچێت، وەڵامی پێویست بە ئەو هێرشانە دەداتەوە.
Your Comment