بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەمریکی فاکس نیوز لەسەر بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران قسەی کردووە. شرۆڤەی ئەو گفتوگۆیە لە خوارەوە دێت:
بۆچی یۆرانیۆمی پیتێندراو وەکوو دیکەی وڵاتەکان هاوردە ناکەن؟ بۆچی بەشێک لە ڕێککەوتن نەبێت کە لە جیاتی وەبەرهێنانی ناوخۆیی، هاوردەی بکەن؟
لەبەر ئەوەی کە ئەوە دەستکەوتێکی زانستییە، دەستکەوتێک کە خۆمان دەستمان خستووە. بۆچی ئێمە شتێک کە خۆمان دەتوانین بەرهەمی بهێنین، هاوردەی بکەین؟ بەڕێوەبەرەکە وتی: چونکوو ئێوە پیتاندن لە ئاستی بانتان بەرەوپێش بردووە؛ بۆ نموونە 90 لەسەد یا 60 لەسەد لە حاڵێکدا کە ئەبێ لە ئاستی 3.5 لەسەد بێت. عێراقچی لە ئەو بارەوە وتی: نا، نا، ئێمە هەرگیز بەرەو لای 90 لەسەد ناڕۆین. ئێمە پابەندین کە بۆ وەبەرهێنانی سووتەمەنی هێزگەی ئەتۆمی ژێر 5 لەسەد بمێنینەوە. ئێمە هەروەها تا 20 لەسەد پیتاندن دەکەین چونکوو راکتۆرێکی لێکۆڵینەوەییمان لە تاران هەیە بە ناوی ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران یا TRR. ئێمە بۆ پێداویستی خۆمان یۆرانیۆم دەپیتێنین. سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی وتیشی : ئێمە یەک جار تا60 لەسەد ڕۆشتین و ئەوە دوای تەقینەوەکان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان بوو. بەڵێ لە ئەو کاتەدا گەییشتینە 60 لەسەد بەڵام لە ڕەوتی دانوستانەکان لەگەڵ لایەنی بەرانبەر وتمان کە ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت، دەستبەجێ ئاستەکەی دەهێنینە خوارەوە.
بەڕێوەبەری فاکس نیوز لە درێژەدا لە وەزیری دەرەوەی ئێران پرسیاری کرد کە ئایا بەرنامەی پیتاندنی ئێران دەستی پێکردووەتەوە؟ ئایا ئەو بەرنامە هەر درێژەی هەیە یان خەسارەکان بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە ئەوەندە قورس بووە کە بە تواوەتی ڕاگیراوە؟
ڕەوتی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێستادا ڕاگیردراوە، چونلوو خەسارەکان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان زۆر قورس بووە.
بەدڵنیاییەوە ئێمە ناتوانین دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبگرین، چونلوو ئەوە دەستکەوتی بیرمەندانی ئێمەیە و ئیستا سەرتر لەوەیە، ئەوە پرسێکی نەتەوەییە کە شانازی پێوە دەکەین، پیتاندن بۆ ئێمە زۆر بەنرخە.
بەڕێز وەزیر، بە ئەوپەڕی ڕێزەوە، پرسەکە بەس ئەمریکا و ئیسرائیل نیە؛ بەڵکوو دیکەی ڕێبەرانی جیهانیش نیگەرانی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانن. ئەگەر ئەو بەرنامە بەتواوەتی ئاشتیخوازانەیە، بۆچی لە قووڵایی نیو مایلی ژێر کێوێکدا جێگیرتان کردووە تا بپارێزرێت؟ ئەوە تەنیا بەشێک لە نیگەرانییەکانە. خاڵی دووهەم ئەوەیە کە سەرۆک کۆمار ترامپ وتوویە کە ئەگەر ئێران هەوڵ بدات بەرنامەی پیتناندی خۆی ببووژێنێتەوە، لە هێرشی زیاتردا گومان ناکات. وەڵامی ئێوە بە سەرۆک کۆمار ترامپ چییە؟
بەهۆی ئەو گوشارانەوە کە لە ڕابردوودا لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە هەبووە، ئێمە ڕێگایەکمان جگە لە پارێزەری لە دامەزراوەکان، مادە ئەتۆمییەکان و لێزانانی خۆمان نەبووە. پەیامی من بە ئەمریکا ئەوەیە کە وەرن ڕێگاچارەیەک لەسەر بنەمای دانوستان بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بدۆزینەوە.
ئایا ئێران لە ئێستادا هەوڵ دەدات، سەرۆک کۆمار ترامپ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا واتا مایک پەمپێئۆ، باڵوێزی پێشوو جان بۆڵتۆن و دیگەی بەرپرسانی حکومەتی ترامپ بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی تیرۆر بکات؟
نا، ئێمە هەرگیز ئاوە شتێکمان نەوتووە. لەوانەیە هەندێک کەس لێرە و لەوێ قسەگەلێکیان وتبێت، بەڵام هەوە هەرگیز هەڵوێستی فەرمی ئێران نەبووە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتوویە مەرگ بۆ ئەمریکا و ئەوە بە واتای مەرگ بۆ ترامپە. ئەو ڕستە لە بەڕێز ڕێبەری ئێرانەوە بیستراوە. هەروەها کەمپەینێک بۆ دابینی دارایی بەکۆمەڵی ئێران لە ژێر ناوی بەڵێنی خوێن پاگەندەی کردووە کە بۆ خەڵاتی 40 ملیۆن دۆلار بۆ سەری ترامپ پارەی کۆ کردووەتەوە. ئەو کەمپەینە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە چەند ناوەندی مێدیایی یان ناوەندی سەر بە حکومەگتی ئێران حوکمی مەرگ بۆ ترامپیان دەرکرد. کەواتە دەتوانین بڵێین کە بۆچی ئەمریکا ئەو سیگناڵانە وەکوو نیشانەیەک بۆ هەوڵی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی تیرۆر وەسف دەکات؟
پێموایە هەمووی ئەوانە پڕۆپاگەندایە، هەمیشە وتوومانە و ئەو قسەیە چەندین جار لەلایەن ڕێبەر و دیکەی بەرپرسانی فەرمی ئێمەوە دووپات کراوەتەوە کە دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا لە راستیدا ئاماژە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەکات، نە خەڵکی ئەو وڵاتە. لەوانەیە هەندێک کەس یان گرووپی توندڕەو، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی ئێران، قسەگەلێکی توندڕەوانە دەکەن وەکوو ئەوەی کە ئێوە ئاماژەتان دایە سەری بەڵام ئەوە هەرگیز سیاسەتی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبووە، نییە و ناشبێت.
ئێمە سیاسەتێکمان بۆ تیرۆری هیچکەسێک لە دەرەوەی وڵات نییە، چ بگاتە سەرۆک کۆماری وڵاتێکی دیکە.
Your Comment