بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ناوەندی ئۆرژانسی پێش نەخۆشخانەیی و بەڕێوەبەری ڕووداوەکانی کوردستان، بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە وێڕای هیزەکانی یەکینەی پاراستن، مانگی سوور و تیمەکانی هیزی جەماوەریی خۆبەخش پاش هەوڵێکی زۆر لە کاتژمێر 11ی ئەوڕۆ (پێنجشەممە) توانیان ئاگرەکەی کیوی ئاویەر بکوژێننەوە،
بابەک هەدایی وتیشی: بە داخەوە تا ئیستا 5 کەس تووشی برینی سووتان هاتوون کە 3 کەس بە کۆپتەر و 2 کەس بە ئەمبۆڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانە و دۆخی 2 کەس لە بریندارن ناجێگر وەسف کراوە.
شایانی باسە، ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان، ئێوارەی ئەوڕۆ پاش ئەو ڕووداوە و سەردانی نەخۆشخانە، وێڕای نرخاندنی هەڵمەتی هێزی جەماوەریی خۆبەخش و دەزگاکانی خزمەتگەیاندنی پارێزگا، ئەسەفی خۆی بۆ دۆخی برینداران دەربڕی و خوازیاری خزمەتی پێویستی دەرمانی بە بەرکەوتووانی ئاگرەکە بوو.
Your Comment