AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢ ٠٦:٠٢

"ئاو سپی" بووکی تاڤگەکانی ئێران؛ تاڤگەیەکی داشاراوە لە دلی زاگرۆسدا

"ئاو سپی" بووکی تاڤگەکانی ئێران؛ تاڤگەیەکی داشاراوە لە دلی زاگرۆسدا

بووکی تاڤگەکانی ئێران بە بەژنێکی سپی‌ڕەنگەوە لە دڵی زاگرۆسدا دەدرەوشێتەوە؛ بەلام ئەم شاکارەی سروشت، بەو هەموو هەیمەنەیەوە، هێشتاش چاوەروانی چێکرانی ژێرخانگەلێکە بۆ نمایشدانی جوانییەکانی بە هەموو جیهان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاری: لە دڵی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسدا و لە داوێنی شکۆمەندی قالی‌کوو، تاڤگەیەکی دڵڕفێن بە ناوی "ئاوی سپی ئەلیگودەرز" بە خرۆش و هەیمەنەی سەیروسەمەری لە دڵی کێوەوە دەدەڵێتە دەرێ. تاڤگەیەک کە بە دروستی ناوی "بووکی تاڤگەکانی ئێران"ی لێ نراوە؛ ئاوێتەیەک لە جوانی و مەزنایەتیی سروشت کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای لورستانەدا و لە داوێنی چیاکانی زاگرۆسدا هەڵکەوتووە.

"ئاو سپی" بووکی تاڤگەکانی ئێران؛ تاڤگەیەکی داشاراوە لە دلی زاگرۆسدا

دەرکەوتەیەکی کەم‌وێنە لە سروشتی بەپیتی لورستان

ئەو تاڤگەیە بە بەرزایی نزیکەی 70 مەتر و پانایی نزیکەی 8 مەتر لە وەرزی پڕئاویدا، بە هۆی دران بە هەنگەڵی بەردەکاندا و سازبوونی تۆقلەی سپی‌ڕەنگ، ڕواڵەتێکی جیاواز و تایبەتیی بە خۆی گرتووە؛ ڕواڵەتێک کە بۆتە هۆی ئوەی خەڵکی خۆجێی بە "ئاو ئەسبید" یان هەمان "ئاو سپی" ناوی لێ ببەن.

ئاوی سپی بەڵام لە درێژەی هەزاران ساڵدا بە هۆی ڕەوتە زەویناسییەکان و داڕمانی سروشتی لە دۆڵە تاریکەکانی زاگرۆسدا سەری هەڵداوە و ئەوڕۆ بە بەرجەوەندێکی تایبەتی، گەشتیارانێکی زۆری لە جێ جێی ئێران بۆ لای خۆی راکێشاوە.

"ئاو سپی" بووکی تاڤگەکانی ئێران؛ تاڤگەیەکی داشاراوە لە دلی زاگرۆسدا

ئەم ئاوە ئاخرسەر دەڕژێتە ڕووباری "ڕوودبار" و پاشان ئاوێتەی ڕووباری "دز" دەبێ کە یەکێکە لە سەرجاوە ئاوییە گرینگەکانی ناوچە.

تۆماری نیشتمانی ئاو سپی لە لیستی ئاسەواری سروشتی

دۆسیەی تۆماری نیشتمانی ئەو دیاردە سروشتییە لە لایەن ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری ئێران پاش تێپەڕاندنی قۆناغە یاساییەکان، دواجار لە ساڵی 1398ی هەتاویدا لە لیستی ئاسەوارە سروشتییە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کرا.

"ئاو سپی" بووکی تاڤگەکانی ئێران؛ تاڤگەیەکی داشاراوە لە دلی زاگرۆسدا

تۆمارکرانی ئاو سپی لە لیستی ئاسەوارە سروشتییە نیشتمانییەکانی ئێراندا، نیساندەری دەوڵەمەندی سروشتی و دەفرایەتی باڵای لورستان لە بواری ئێکۆتۆریزم و گەشە گەشتیاریی پاوەجێیە؛ دەفرایەتییەک کە دەتوانێ ببێتە یەکێک لە کۆڵەکانی گەشەی ئابووریی ناوچەکە.

سەفەرێک تایبەتی وێڕای ئاو سپی

ئاوی تاڤگەی ئاو سپی لە ناوچەیەک بە ناوی زەلقی و لە 70 کیلۆمەتریی ئەلیگودەرز، ڕێگەیەکی پڕ پێچ و قەمچ بە دڵی کوێستان و سروشتی سەرسەوزدا دەبڕی و لە هەر پێچێکی ڕێگەکەدا، دیمەنێکی نوێ و بێ‌وێنە دەخوڵقێنێت.

"ئاو سپی" بووکی تاڤگەکانی ئێران؛ تاڤگەیەکی داشاراوە لە دلی زاگرۆسدا

بۆیە ئاو سپی تەنیا تاڤگە نییە، بەڵکوو ئەزموونێکە لە لێکدرانی جوانی، مەزنایەتی و هێوری لە دڵی زاگرۆسدا. هەر گەشتیارێک بە بینینی، بەشێک لە خۆی دەخاتە دڵییەوە. ئەم شاکارە سروشتییە، هەلێکە بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕەسەنایەتیی سروشت و گەڕانەوە بۆ ئاسوودەییەک کە دەمێکەیە هەراوهوریای شاری لێ زەوت کردووین.

ئەو ناوچەیە کە زۆربەی ڕۆژەکانی ساڵدا، بە تایبەت لە وەزی بەهار و هاوین بە هۆی فێنکیی، میوانداری سەدان گەشتیار لە سەرتاسەری ئێرانە. شوێنی دەستپێڕاگەیشتن بە هوای دڵڕفێنی کوێستانی و سروشتی بە پیت، ئاوی سپی کردۆتە شوێنێکی سەرنچ‌ڕاکێش بۆ گەشتیاری لە لورستان.

"ئاو سپی" بووکی تاڤگەکانی ئێران؛ تاڤگەیەکی داشاراوە لە دلی زاگرۆسدا

زەروورەتی بەهادان بە ژێرخانەکانی گەشتیاری

ئەگەرچی جوانیی سەرنج‌ڕاکێشی ئاو سپی سەرنجی گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، بەڵام پتەوکردن و تۆکمەی ژێرخانەکانی حەوانەوە و کردنەوەی ئیمکانی وەک ڕێگەی پیاسەی هێمن، پارکینگ، مەنزڵگە و ڕێنوێنانی گەشتیاری دەتوانێ سەردانی ئەو تاڤگەیە بۆ لایەنگران ئاسانتر و چێژبەخشتر بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی توێژینەوە ئاکادیمییەکان، تەنیا بوونی جوانی سروشتی بۆ گەشەی سروشتگەردی و پیشەی گەشتیاری بەس نییە و بۆ ئەو کارە پێویست بە بەستێن‌سازیی بەربڵاو لە هەموو بوارەکان دەکات.

"ئاو سپی" بووکی تاڤگەکانی ئێران؛ تاڤگەیەکی داشاراوە لە دلی زاگرۆسدا

هەر بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیانە، ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەی سروشتگەردیی تاڤگەی ئاو سپی لە شەش پازی سەرەکیدا پولێن‌بەندی کراوە کە بریتین لە: کێشەگەلی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، لاوازی لە ناساندنی ناوچە، کەمایەسی لە سەرمایەدانەری و نەبوونی پلاندانانی ماڵیی گونجاو، لاوازیی ژێرخانە ئاسوودەییەکان و خزمەتگەیاندنەکان و هەروەها کێشەی ڕێگەوبان و زانیاریدان.

"ئاو سپی" بووکی تاڤگەکانی ئێران؛ تاڤگەیەکی داشاراوە لە دلی زاگرۆسدا

ئەمانە و گەلێک کێشەی تر لەوڕۆکەدا بوونەتە ئاستەنگ لە بەردەم گەشەی گەشتیاریی ئاو سپی و نەبوونی بە یەکێک لە ئامانجە گرینگە گەشتیارییەکانی ڕۆژئاوای ئێران و لەو سۆنگەوەیە کە ئاو سپی هێشتا نەیتوانیوە پێگەی شیاوی خۆی لە بەستێنی ئامانجە گەشتیارییەکانی ئێراندا دەستەبەر بکات.

News ID 56108

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha