ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانۆڕی هاوبەشی فریاکەوتن و ڕزگار کردنی دەریایی 2025 لە 30 پووشپەڕی 1404 ەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ئاوەکانی دەریای خەزەر بەڕێوە چوو. ئەو ڕووداوە گرینگە کە بە میوانداری هێزەکانی باکوور و ناوچەی چوارەمی دەریایی ئیمام ڕەزای هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو، بە بەشداری هێزی دەریایی ئەرتەش و سپای پاسداران، فەرماندەی ئینتزامی کۆماری ئیسلای و هێزی دەریایی فیدراڵی ڕووسیا، نمانەیەک لە هاوکاری ناوچەیی بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی دەریاوانی لە ئەو ناوچە ستراتیژیکەیە. بەشداری چاوەدێرانێک لە وڵاتانی پەراوێزی دەریای خەزەر، بریتی لە قەزاقستان، تورکەمەنستان و کۆماری ئازەربایجان، گرینگایەتی ژێئۆپۆلیتیکی ئەو مانۆڕەی زیاد کردووەتەوە.

دروشم و ئامانجەکانی مانۆڕەکە
ئەو مانۆڕە بە دروشمی پێکەوە بۆ دەریای خەزەری ئەمن و ئارام بەڕێوە چوو، دروشمێک کە لە سەر ئامانجی سەرەکی ئەو مانۆڕە واتا تۆکمە کردنەوەی هاوکاری نێودەوڵەتی و دابینی ئاسایشی دەریاوانی لە دەریای خەزەر جەخت دەکات.
ئامانجەکانی ئەو مانۆڕەش بریتییە لە:
گەشەی دیپلۆماسی بەرگری
پێکهێنانی یەکگرتوویی ناوچەیی
دابینی ئاسایشی دەریاوانی
مەشقی تواناییەکان
بەرز کردنەوەی ئاستی بڕوا بەخۆبوون

قۆناغەکانی مانۆڕەکە
مانۆڕەکە لە دوو بواری کەناراوی و دەریایی بەڕێوە چوو و بریتی بوو لە ڕاهێنانی جۆراوجۆر کە تواناییەکانی ئۆپراسیۆنی و هاوئاهەنگی نێوان یەکینەکانی ئێران و ڕووسیای نمایش کرد.
هەروەها چەند بەشی دیکە لەوانە یارمەتی گەیاندن بە پاپۆڕی لێقەوماو، کوژاندنەوەی ئاگر و ئۆپراسیۆنی گەڕا و ڕزگار کردن، ئۆپراسیۆنی هێلی بێرن، راهێنانی مانۆڕی ئەفسەری پاسەوان، ئۆپراسیۆنی " مرۆڤ بۆ دەریای" و وێنەرگری ئاسمانی و تاکتیکی و ... لە مانۆڕەکە ڕاهێنان کرا.

ڕەنگدانەوەی جیهانی
مانۆڕەکە لە ئاستی جیهانی و ناوخۆیی رەنگدانەوەی بەربڵاوی هەبوو و سەرجەم مێدیاکان لە ناوخۆ ئەوەیان وەکوو نمانەیەک لە دەسەڵاتی دەریایی ئێران و هەنگاوێک لە درێژەی دیپلۆماسی بەرگری وەسف کردووە.
لە ئاستی نیودەوڵەتیش مێدیاگەلێک وەوو ئەنادۆلۆ ئاژانسی تورکیا ئەو مانۆرەی نیشانەیەک لە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئێران و ڕووسیا و هەوڵ بۆ دابینی ئاسایشی ناوچەیی وەسف کردووە. بەم حاڵەوە هەندێک شرۆڤەکاری ڕۆژاوایی ئەو مانۆڕەیان لە چوارچێوەی کێبڕکێی ژێئۆپۆلیتیکی و وەکوو پەیامێک بە هێزە ڕۆژاواییەکان وەکوو ئەمریکا، لێک داوەتەوە.

Your Comment