بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
كهریم قهمهر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە فڕەنسا له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیاربوو لەنێوان نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەرپرسانی حکومەتی ڕاگوزهری سووریا بهڕێوهبچێت، دواخرا، بەبێ ئەوەی هۆکارەکانی ئاشکرابکرێت یان وادەیەکی نوێ دیاری بكرێت.
سەبارەت بەوەی ئایا نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ بەرپرسانی فڕەنسا کۆدەبنەوە یان نا، ڕونیكردهوه، "شاندەکە بەڕێکەوتوە بەڵام هێشتا نەگەیشتوەتە فڕەنسا".
دوێنێ تەلەفزیۆنی ڕۆناهی بڵاویکردەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) یاوەری شاندێکی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات بۆ پاریس بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی ڕاگوزهر لە سوریا، بە بەشداریی تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، بە سەرپەرشتی فڕەنسا.
Your Comment