AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٧ ٠٧:٤٠

سەرهەنگی پاسدار محەمەد یۆسفیان:

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سووریا و وەهمی ئازادی و ئاسایش

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سووریا و وەهمی ئازادی و ئاسایش

دەستدرێژیی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی دژی سووریا سەرەڕای دانانی سەرکردەیەکی گوێ‌لەمست لە دیمەشق، گرینگیی ڕوانینێکی قووڵتر و وردبیاننەتر بۆ ڕووداوەکانی دەوەربەرمان دەسەلمێنێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لەوێ نە باسی پیتاندنی ئۆرانیۆمە و نەک هەوڵ بۆ گەیشتن بە پیشەسازیی ناڤۆکی، تەنانەت خەونی هەبوونی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکیشیان نییە. لەوێ نە باسی فاتح و قەدەر و سجیلە و نە کەس فەجر و نەسر و خورەمشاری دیوە. نەک کەس دروشمی "نەمانی ئیسرائیل"ی داوە و نەک لە کەس دروشمی "نەمانی ئەمریکا" بیستراوە.

ئەوێ نە باقری بووە کە لە ئەگەری هەڵەی ئیسرائیل بیەوێ وەڵامی لێبڕاوانەی بداتەوە و نە حاجی‌زادەیەک کە مووشەکەکانی دڵی تلاڤیڤ و حەیفا بکاتە ئامانج.

بەڵکوو لەوێ هەر لە سەرەتای بەدەسەڵات‌گەیشتنی ئەحمەد شەرع، تەنیا خۆش‌ڕەخسان بۆ ئەربابان و کلکەسووتێ بۆ سەگانێکی هار بووە هیچی تر؛ هەمان کە ژنان و منداڵانی بێ تاوانی لە خاک و خوێندا گەوزاندووە.

لەوێ بە گوێرەی دەسەڵاتدارانی جگە لە ئێران و حزبوڵڵای لوبنان و ئەنساروڵڵای یەمەن، دوژمنێکی تری لێ نییە و ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا، هەموو وڵاتانی دۆست و بران و ئەو جەماعەتە خۆبەخت‌کەرانیانن.

کەچی بەوەشەوە دواجار:

1. هێرشی سەربازیی زۆر قورس بۆ سەر ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی سووریا،

2. هێرشی سەربازیی زۆر قورس بۆ سەر کۆشکی سەرۆک کۆماریی سووریا،

3. پێشناری تیرۆری جۆلانی لە لایەن هەندێک سەرکردەی ڕژیمی زایۆنی سەرەڕای سەلماندنی گوێ‌لەمستی و کۆیلەیی بۆ زایۆنییەکان،

4. هێرشی سەربازیی بەربڵاو بۆ نزیکەی 160 شوێنی جۆراوجۆر لە سووریا لە ماوەی 24 کاتژمێر،

و ... کرا.

وەرن با هوشیارانە و بە ئاگاتر لە ڕابردوو، بە ڕوانینێکی قووڵتر و وردبینانەتر، بڕوانینە پرس و ڕووداوەکانی دەوروبەرمان و ئەوسا داوەرییان بکەین.

سەرهەنگی پاسداری محەمەد یۆسفیان

جێگر پەیوەندییە گشتییەکان، بانگەشە و کاروباری نێودەوڵەتی

بنیاتی پاراستنی ئاسەوار و بەهاکانی بەرەڤانی پیرۆز و بەرخۆدان

News ID 56025

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha