AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢ ٢٣:١١

"ساڵی ئاژاوە" لە سنە ڕوونوێنی کرا

"ساڵی ئاژاوە" لە سنە ڕوونوێنی کرا

کتێبی "ساڵی ئاژاوە" لە نووسینی "عەباس مەعروفی"، نووسەری ناسراوەی فارس، بە وەرگێڕانی "سورەیا تەهماسبی" لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی کورد و بە هاوکاریی ماڵی وەرگێڕانی هۆژین، لە شاری سنە ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە کتێبی "ساڵی ئاژاوە" کە ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە ١ی گەلاوێژ) لە هۆڵی فەرهەنگی هونەریی شارەوانیی شاری سنە بەڕیوەچوو، ئەم ڕۆمانە لە گۆشەنیگای زمان، گێڕانەوە و وەرگێڕان لە لایەن د. نەجمەدین جەباری، د. مەسعوود بینەندە و د. بەیان عەزیزی خرایە بەر تیشکی ڕەخنە و لێکدانەوە.

هەروەها لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، خاتوو سیمین چایچی، شاعیر و نووسەری سنەیی، لە گۆشەنیگای وەرگێڕانی لێهاتووانەیەوە، کتێبەکەی نرخاند.

News ID 56116

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha