بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جۆئیس ئینسایدێر، سباستیەن گۆرکا، بەرپرسی باڵای یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە کۆشکی سپی، لە لێداوانێکدا بۆ توێژینگەی "بنیاتی بەرگری لە دیموکراسییەکان" ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە دوای گۆڕینی دەسەڵات لە ئێراندا نییە.
گۆرکا بە ئیدعای لەناوبردنی 250 ملیشیای ڕادیکاڵ وەک ئامانجە گرینگەکانی ئەمریکا لە دوای هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپ، زیادی کرد: ئەمریکا وردبینانەترین ژێرخانی دژە تیرۆریستیی لە جیهان دامەزراندووە و هەر ئامانجێک دەدۆزێتەوە و لەناوی دەبات.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران، ئیدعایشی کرد کە ستراتژیی کۆشکی سپی هەمبەر بە ئێران نەک گۆڕینی حکوومەتی ئێران، بەڵکوو هێشتاش گوشاری لانیزۆرییە و ترامپ هێشتاش خوازیاری دانوستان لەگەڵ تارانە.
Your Comment