AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢ ٢٣:١٣

هەڕەشەی فەرماندە سنوورەوانیی ئێران لە گرووپە چەکدارە دژبەرەکان؛ سزاتان دەدەین

هەڕەشەی فەرماندە سنوورەوانیی ئێران لە گرووپە چەکدارە دژبەرەکان؛ سزاتان دەدەین

فەرماندەی سنووروانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە شەهیدبوونی چەند هێزی سنووروانی لە شەڕ لەگەڵ گڕووپە تیرۆریستییەکان، وتی: ڕێگەی بێ ڕێزی بە سنوورەکانی وڵات نادەین و هۆکارانی ئەو جەنایەتانە بەرەوڕووی سزای قورس دەبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەدعەلی گودەرزی ئەوڕۆ (پێنچ‌شەممە) لە ڕیوڕەسمی بەڕێ‌كرانی تەرمی شەهیدانی سنووروانیی بانە لە شوێنی یەکەی سنووریی ئەو شارەدا، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێمە لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکاندا شەهید بوونە، بەڵام خوێنی ئەو شەهیدانە بێ وەڵام نابێت.

سەردار گودەرزی وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران 8 ساڵ هەمبەر بە ڕژیمی ملهوڕی ناوچە وەستا و لە شەڕی نابەرابەری ئەمدواییەشدا بەرگری کرد و ئێستا بە پشتبەستن بە خەڵک و ئیمان، ڕێگەی بێ ڕێزی بە سنوورەکانی وڵات نادەین.

News ID 56121

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha