AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢ ٠٩:٠٩

تیمی ئاژانس دێتە ئێران بەڵام سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان ناکات

تیمی ئاژانس دێتە ئێران بەڵام سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان ناکات

جێگری مافی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران سەفەری شاندی تەکنیکی ئاژانس بۆ ئێران لە دوو تا سێ هەفتەی داهاتووی قبووڵ کردووە بەڵام سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ناکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی جێگری کاروباری مافی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران سەفەری شاندی تەکنیکی ئاژانس بۆ تارانی لە دوو تا سێ هەفتەی داهاتووی قبووڵ کردووە.


بە پێی ڕاپۆرتی تاس، غەریب ئابادی بە جەخت لەسەر گفتوگۆ نوێیەکان لەگەڵ ئاژانس لە ئێستادا ڕایگەیاند: لە ئەم دۆخەدا، شێوەی جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان پێویستی بە گفتوگۆی نوێ لەگەڵ ئاژانس هەیە. ئەو بابەتە گرینگە.


غەریب ئابادی بە ئاماژە بە سیاسەتە ئەتۆمییەکانی ئێران وتی: لە بابەتی پیتاندن، ئێران بە پێی پێداویستی خۆی هەوڵ دەدات بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم. ئێمە ئەبێ توانایی ئەنجامی هەموو ئەوەی کە پێویستە، هەەمانبێت.

هەروەها ڕایگەیاند کە ئێمە لە بواری ڕێککەوتنی خۆخوازانە بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی ئەزموونی تاڵمان هەیە و ناتوانین بڕوا بە هیچ لایەنێک بکەین.

News ID 56111

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha