بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەدعەلی گودەرزی ئەوڕۆ (پێنچشەممە) لە ڕیوڕەسمی بەڕێكرانی تەرمی شەهیدانی سنووروانیی بانە لە شوێنی یەکەی سنووریی ئەو شارەدا، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێمە لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکاندا شەهید بوونە، بەڵام خوێنی ئەو شەهیدانە بێ وەڵام نابێت.
سەردار گودەرزی وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران 8 ساڵ هەمبەر بە ڕژیمی ملهوڕی ناوچە وەستا و لە شەڕی نابەرابەری ئەمدواییەشدا بەرگری کرد و ئێستا بە پشتبەستن بە خەڵک و ئیمان، ڕێگەی بێ ڕێزی بە سنوورەکانی وڵات نادەین.
Your Comment