هۆشیار زێباری دیسان هێرشی کردە سەر سیستەمی دادوەری عێراق

هۆشیار زێباری ئەندامی پارتی کە پێشتر لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بۆ بەربژێر بوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری وەلا نرابوو، لە لێدوانێکدا وتی: ئەبێ بەر بە ملهوڕیی دەخگای دادوەری بگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، هۆشیار زێباری ئەندامی پارتی دیمۆکرات کە پێشتر لەلایەن دادگای فیدراڵەوە لە بەربژێربوونبۆ پۆستی سەرۆک کۆمار وەلانرابوو، جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سیستەمی دادوەری ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە ڕەخنەی توند لە دادگای باڵای فیدراڵ، دەزگای دادوەریی بە سیاسی کراو، وەسف کرد. ناوبراو لە لێدوانێکی سەیردا وتی: ئەبێ بەر بە ملهوڕیی دەزگای دادوەریی بەسیاسی کراو بگرین.

پێشتر هۆشیار زێباری لە پۆستێکی تویتەریدا نووسیبووی: وەرن با ورد و ڕوون قسە بکەین. دادگای باڵای فیدراڵی کە سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییە، بەرپرسی سەرەکی چەقبەستوویی و ئاژاوەی سیاسی لە عێراقە.

News Code 42000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =