بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا بۆ جاری چەندەم و بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم، هێرش دەکاتە سەر باکووری عێراق، ئەم هێرشانە لە ناوچەکانی گارا، ئاواشین، باستا، خاکورک و زاپ رووی داوە. بەڵام ئەوەی لە تورکیا روو ئەدات ئامانجێکیتری هەیە و تەنیا شەڕ لە گەڵ پەکەکە نییە.
رووخاندنی بنکەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق بە تایبەت لە کێوەکانی قەندیل، بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە، ڕێگری لە پێوەندی پەکەکە لە گەڵ کوردەکانی باکووری سووریا و ڕێگری لە هاتنی هێزەکانی پەکەکە بۆ خاکی تورکیا لە دیکەی ئامانجەکانی هێرشی تورکیایە.
ئەردۆغان بەدوای دزە لە دەسەڵاتی عێراقە، تورکیا بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو، بەدوای کاریگەری دانان لە سەر دۆخی سیاسی عێراقە.
تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی ئاڵۆزی عێراق ئەم ئۆپەراسیۆنەی ڕێکخست. ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییانەی باکووری عێراق لە لایەن ئەکتەرانی ناوچەوە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە. گرینگترین ئامانجی تورکیا لەم ئۆپەراسیۆنە، زێدەخوازی و دزەی زیاتر لە عێراقە.
بۆچوونی ئێوە