ئەبێ کارێک بکەین قوتابیانی ئێرانی ببنە خاوەن شوناس

ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەبێ کارێک بکەین کە قوتابیانمان ببنە خاوەن شوناس، وتی: گرینگتر لە زانست یان لانیکەم لە ئاستی فێر بوونی زانست ئەبێ هەست بە شوناس بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرهەنگیان سەرتاسەری ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوون لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ڕێبەری بەم شێوەیە:

بۆ کۆماری ئیسلامی هیچ دەرفەتێک بانتر و باشتر لە ئەو دوازدە ساڵەی سەردەمی قوتابی بوونە نییە.

ئەو دوازدە ساڵە گەورەترین دەرفەتە بۆ کۆماری ئیسلامی کە بتوانێت بایەخ و ئارمانەکانی شۆڕش بە ڕاستی بگەیێنێتە بەرەی داهاتوو و شوناسی ئیسلامی و ئێرانی تێدا بنەڕەتی بکاتەوە.

ئەو دوازدە ساڵە باشترین دەرفەتە. باش! ئەمە ئەرکی پەروەردە و بارهێنانە، ئەرکی مامۆستایان زۆر قورس و گەورەیە، ئەوە کارێکی زۆر گەورەیە، ئەمە بەس پەروەردەیەکی ئاسایی نییە، ئەمە پەروەردەی بنەڕەتییە.

وتیشیان: ئەبێ کارێک بکەین کە قوتابیانمان ببنە خاوەن شوناس، وتی: گرینگتر لە زانست یان لانیکەم لە ئاستی فێر بوونی زانست ئەبێ هەست بە شوناس بکەن. ئەبێ مرۆڤێک بە شوناسەوە چێ بکرێت، شوناسێکی نەتەوەیی، هەست بە باوەڕ بە خۆبوون بکات.

News Code 41934

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =