کۆبوونەوەی نائاسایی فەرماندەکانی شەڕ لە شڕناخ: شەڕ لە کوردستانی تورکیا توندتر دەبێتەوە

کوژرانی 8 سەربازی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی کێوی جوودی و سەرنەکەوتن لە شەڕی 21 ڕۆژە لە هەرێمی کوردستان، بووە هۆی ئەوەی کە فەرماندە سەربازیەکان بڕیاری بەرز کردنەوەی گوشار لەسەر هەرێمی کوردستان بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کوژرانی 8 هێزی سەربازی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرزاییەکانی جوودی، ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی نائاساییان لە شڕناخ بەڕێوە برد. فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا بڕیاریان دا تا گوشار لەسەر ناوچەی، جوودی، گابار و بەستا لە کێوەکانی کوردستانی سووریا بەرز بکەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا، دوای کوژرانی 8 هێزی سەربازی تورکیا و سەرنەکەوتنی سوپای تورک لە ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە هەرێم، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە سەرۆکایەتی عارف چەتین فەرماندەی گشتی جەندەرمەی تورکیا لە شڕناخ بەڕێوە چوو. لە ئەو کۆبوونەوە کە فەرماندەکانی گاردی خۆجەییش بەشدار بوون، چۆنیەتی درێژەی ئۆپراسیۆن لە ناوچەی زێ، متینا و ئاڤاشین، هەروەها ناوچەی کوێستانی جوودی توتوێ کرا.

News Code 41929

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =