بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ زبیگنیۆ رائو وەزیری دەرەوەی پۆلەندا، وتی: ئێران و پۆلەندا پێوەندی دێرینە و مێژووییان هەیە کە بۆ ٥٤٠ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە و ئەمە سەرمایەیەکی گەورە لە پێوەندی تاران و وەرشەو دێتە ئەژمار.
ئەو روونی کردەوە: لە سەفەری وەزیری دەرەوەی پۆلەندا بەڵگەی هاوکاری فەرهەنگی، وەرزشی، زانستی و میدیایی واژۆ کرا و وەزارەتی ئیرشاد بەرپرسی ڕێکخستنی ئەم ڕێککەوتننامەیە.
ناوبراو سەبارەت بە دۆخی ئۆکراینیش وتی: ئێمە دژی شەڕ لە ئۆکراینین، بە هەمان شێوە کە دژی شەڕ لە یەمەن، ئەفغانستان، سووریا و عێراق و هەموو شوێنێکیتری جیهانین.
ئەمیرعەبدوڵاهیان هەروەها روونی کردەوە: پێمان وایە ڕێگاچارەی قەیرانی ئۆکراین، سیاسییە و دانوستانە سیاسییەکانی نێوان ئۆکراین و پۆلەندا ببێتە هۆی راگیرانی شەڕ و ئاگربڕ لەم وڵاتە.
ئەو رایگەیاند: دووجار پەیامی ئۆکراینم بۆ لاورۆف بردووە و درێژە بە هەوڵەکانمان لەم ڕێگایە ئەدەین و و هیوادارین بینەری ئاسایش و سەقامگرتوویی لە هەموو شوێنی جیهان بین.
Your Comment