بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: پرۆژەیەک بەڕێوە دەچێت کە ئیزن ئەدات یەک ملیۆن سووری بە شێوەی خوازراو بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی ئارام.
ئەردۆغان لە پەیامێکی ویدیۆییدا رایگەیاند: نزیکەی ٥٠٠ هەزار سووری لە کاتی دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە سووریا لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ناوچەی ئارام گوێزراونەتەوە.
ئامارەکان نیشان ئەدات ٤ ملیۆن سووری لە تورکیا دەژین.
لە ٢٢ی ئاوریلی پێشوو مەولوود چاوش ئوغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند وڵاتەکەی لە سەر گەڵالەیەک بۆ گەڕانەوەی هێمن و سەربەرزانەی پەنابەرە سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان کار دەکات.
Your Comment