AP ١٤٠١ گوڵان ١٦ ٠٨:٢٨

ئەردۆغان؛

٥٠٠ هەزار ئاوارەی سووری بۆ ناوچەیەکی ئارام گواستراونەتەوە

٥٠٠ هەزار ئاوارەی سووری بۆ ناوچەیەکی ئارام گواستراونەتەوە

ئەردۆغان وتی: ٥٠٠ هەزار سووری لە کاتی دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە سووریا لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ناوچەی ئارام گوێزراونەتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: پرۆژەیەک بەڕێوە دەچێت کە ئیزن ئەدات یەک ملیۆن سووری بە شێوەی خوازراو بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی ئارام.

ئەردۆغان لە پەیامێکی ویدیۆییدا رایگەیاند: نزیکەی ٥٠٠ هەزار سووری لە کاتی دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە سووریا لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ناوچەی ئارام گوێزراونەتەوە.

ئامارەکان نیشان ئەدات ٤ ملیۆن سووری لە تورکیا دەژین.

لە ٢٢ی ئاوریلی پێشوو مەولوود چاوش ئوغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند وڵاتەکەی لە سەر گەڵالەیەک بۆ گەڕانەوەی هێمن و سەربەرزانەی پەنابەرە سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان کار دەکات.

News ID 41844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha