بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا کاردانەوەی بە شەڕەکانی ئەم دواییانەی شەنگال لە نێوان ئەرتەشی عێراق و هێزەکانی بەرەوانی شەنگال نیشان دا و ئەو هێزانەی بە تیرۆریست ناو برد.
ئەو لەم پەیامەدا نووسیویە: پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی عێراق دژی تیرۆریستەکانی پەکەکە دەکەین کە شەنگال و دانیشتووە ئێزدییەکانیان بە دیل گرتووە.
زێباری رایگەیاند دەبێ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال جێبەجێ بکرێت و رێکخراوە دەوڵەتییەکان لە ناوچە چالاکی خۆیان دەست پێ بکەنەوە.
Your Comment