گاز ئاگر لەماڵی کورد بەردەدا/ خەست بوونەوەی شەڕی پارتی و یەکێتی

ئەگەرچی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی مێژوویەکی دورودرێژیان هەیە، بەڵام پرسی گاز ناکۆکیەکانی نێوان ئەو دووهێزەی بردۆتە قۆناغێکی نوێوە کەڕەنگە ئەمجارەیان ناکۆکییەکە نەک بەتەنها زیان بەهەردوولایان بگەیەنێت لەوانەیە زیانەکە زۆر گەورەتر و چاوەڕوان نەکراوتربێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی، :سەردەشت محەمەد: هێشتا ئاگری ناکۆکیەکانی نێوان هەردوو پارتی دەسەڵاتدار لەهەرێمی کوردستان، لەسەر پرسی داهات و ناوەڕۆکی گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و تورکیا بۆ خەڵک و تەنانەت بەشێکی زۆر لەسەرکردایەتی یەکێتی و پارتی ئاشکرانەکراوە و تائێستا جگە لەچەند کەسێکی کەمی ناو سەرکردایەتی هەردوولا کە لەپەنجەکانی دەست تێناپەڕێت کەسی دیکە لە چەندێتی و چۆنێی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت و داهاتەکەی نازانن، کەچی پرسێکی دیکەی گرنگی وەک غاز، گڕ لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بەردەداتەوە و وەک ئاگرێک بەردەبێتەوە لە نێوماڵی کورددا.

گاز ئاگر لەماڵی کورد بەردەدا/ خەست بوونەوەی شەڕی پارتی و یەکێتی

دوای تێپەڕینی نزیکەی دە ساڵ بەسەر ڕێکەتنە پەنجاساڵەیەکی نێوان هەرێم و تورکیا یان ڕونتر بڵێن نێوان پارتی و تورکیا کە لە ٢٠١٣/٣/٢٥ بەسترا هێشتا ناشەفافیی و هێشتنەوەی ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەکە بەنهێنی، پرسێکی پڕ لەکێشمەکێشم و ململانێیە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا و تائێستا نەتوانراوە لێگەیشتنێک لەسەر ئەوپرسە بێتەئاراوە کە لەبەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا بێت،کەچی پرسی هەناردەکردنی گازیش وەک ئاگرێک بەرماڵی کوردی گرتووە کەدیارە ئەم پرسەش جگە لەبرسیکردن و هێنانی ئافاتێکی دیکە بۆسەر خەڵکی هەرێم و پڕکردنی گیرفانی چەند کەسێک نەبێت هیچ سودێکی دیکەی نییە،هەرئەمەشە وایکردووە بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای تەواوبونی کۆبونەوەکەی دوێنی کە لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی لەهەولێر ئەنجامیدا بەیاننامەیەک دەربکات و تیایدا بەڕاشکاوانە پەیامێک ئاراستەی ڕکابەرەکەی کەپارتییە بکات و پێی بڵێ ئێوە ناتوانن هاوشێوەی نەوت یاری بەپرسی غازەوە بکەن و لەبەرژەوەندی خۆتان تاک لایەنە بڕیاری لەسەربدەن،کەدیارە ئەم توڕە بونەی بافڵ بەرمەبنای ئەو غەدرەیە کەپێیان وایە پارتی دەرحەق بەیەکێتی دەیکات و پشکی یەکێتی لەداهاتی نەوتدا زۆر کەمترە لەوەی کە چاوەڕێیان دەکرد دەستیان بکەوێت نەک توڕەبونێک بێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا.

ئەگەرچی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی مێژوویەکی دورودرێژیان هەیە، بەڵام پرسی گاز ناکۆکیەکانی نێوان ئەو دووهێزەی بردۆتە قۆناغێکی نوێوە کەڕەنگە ئەمجارەیان ناکۆکییەکە نەک بەتەنها زیان بەهەردوولایان بگەیەنێت لەوانەیە زیانەکە زۆر گەورەتر و چاوەڕوان نەکراوتربێت،چونکە پرسی سوتەمەنی و بەتایبەت غاز لەئێستادا لە ململانێی نێوان دووهێزەوە، گواستراوەتەوە بۆ ململانێیەکی جیهانی و ئەوەش دوای هەڵگیرساندنی جەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیا و کە ئێستا تورکیاو وڵاتانی ئەوروپا بەدوای شوێنگرەوەی گازی ڕووسیادا دەگەڕێن و لەم کاتەشدا هەمووان چاویان بڕیوەتە ئەو غازەی کە لەهەرێمی کوردستاندا هەیە.

لە ئێستادا کوردستان و لەناو کوردستانیشدا بەدیاریکراوی پارتی دەیەوێت ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیاو وڵاتانی ئەوروپادا بکات بۆ ساغ کردنەوەی گازی کوردستان کەئەمەش بەلای یەکێتیەوە قبوڵکراونییە،چونکە ٨٠٪ گازی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیدایەو هەروەها لەڕابردووشدا ئەوەی زۆرترین قازانجی لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمدا کرد پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆیە ئەمجارە یەکێتی بەسودوەرگرتن لەودەسەڵاتەی کە بەسەر ئەوناوچانەدا هەیەتی کە ڕێژەیەکی زۆر گازی تێدایە دەیەوێت لەمپەر لەبەردەم پارتیدا دروست بکات و تۆڵەی گرێبەستە پەنجاساڵەیەکەی نەوت لە پارتی بکاتەوە.

ژێدەر: شارپرێس

News Code 41821

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =