بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی کە واشنتۆن ئەگەری ئەوە دەدات کە لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن.
لیندا گرنفیلد وتی: سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەندێک بابەتی بنەڕەتی هەبوون کە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتن زۆر گرینگ بوون و لە ئەم دانوستانانەی دواییدا لەسەریان پێشكەوتن هەبوو.
ناوبراو زیادی کرد: بەڵام هێشتا کاری زۆر ماوە ئەنجام دان. تا ئێستا ڕێککەوتنمان نەکردووە و ئەگەری ئەوەی کە ڕێککەوتنیش نەکەین هەر هەیە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە هەمان کاتیشدا پاگەندەی کرد: ئەگەر دیپلۆماسی شکسی بهێنێت لە نزیکەوە هاوکاری لایەنگەلی دیکە لە ئاستی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ زیاد کردنی گوشارەکان لەسەر ئێران.
بۆچوونی ئێوە