بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرا نو ئایوت کوپەر وەزیری دەرەوەی بریتانیا، ڕۆژی هەینی لە پێوەندیەکی تەلفۆنیدا پێکەوە گفتوگۆیان کرد.
لە ئەو پێوەندیەدا سەبارەت بە هەندێک پرسی پێوەندی دوولایەنە لەوانە پرسی کونسوڵی گفتوگۆ کرا و لەسەر پێداویستی بەردەوام بوونی دانوستان لە ئاستی جیاواز بۆ تۆکمە کردنەوەی تێگەییشتنی بەردانبەر و شوێنگیری پرسە هاوبەشەکان جەخت کرا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنە لە ڕوانگەی نابەرپرسیارانەی سێ وڵاتی ئەورووپی هەمبەر پرسی ئەتۆمی ئێران ، جەختی کرد ئێران هیچکات دانوستان و گفتوگۆیەک کە لەسەر بنەمای ڕێز بۆ مافی یاسایی و بەرژەوەندی ڕەوای گەلی ئێران بێت، ڕەت نەکردووەتەوە، بەڵام دانوستان بە واتای سەپاندنی تاک لایەنە ڕەت دەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەو وڵاتە لەسەر زەروورەتی بەکارهێنانی دیپلۆماسی هاوپەیوەند بە پرسی ئەتۆمی ئێران جەختی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی بریتانیا، لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا پێکەوە گفتوگۆیان کرد.
News ID 57951
Your Comment