بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەداد تەمیمی، فەرماندەی حەشدی شەعبی بە میدیای عێراقیی وتووە "ناهێڵین ئه‌م بابه‌ته به‌سه‌ر توركیادا بێ سزا تێپه‌ڕ ببێت و بێده‌نگ نابین لێیى، ئێمه لە موسڵ وه‌ك دڕکێکین لە چاوی ئەردۆغاندا".
ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی وتوشیەتی "ئاگاداریشین له هه‌ولێر و به‌غدا كاره‌كته‌رى سیاسى هه‌ن كه زانیارى له‌باره‌ى باره‌گاكانمان ده‌ده‌نه سوپاى توركیا".
ئەوەش لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن تورکیاوە بۆردوومانی شەنگال کرد و مەترسی پێکدادانی حەشدی شەعبی و سوپای تورکیا، بووەتە ئەگەرێکی بەهێز.
Your Comment