درێژەی هێرشی شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ خاکی عێراق بابەتێکی مەترسیدارە

سیاسەتوانێکی عێراقی وێڕای ڕەخنە گرتن لە هێرشی شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ خاکی ئەم وڵاتە، وتی: درێژەی ئەم هێرشانە بابەتێکی مەترسیدارە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، ئەیاد عەلاوی سیاسەتوانی عێراقی وێڕای ڕەخنە گرتن لە هێرشی شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ خاکی ئەم وڵاتە، وتی: درێژەی ئەم هێرشانە بابەتێکی مەترسیدارە.

ئەو وتیشی: نابێ لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگ بین. هەڵوێستی ئێمە رێگری لە کەڵک وەرگرتن لە خاکی عێراق وەکوو شوێنێک بۆ دەسدرێژی بە وڵاتانی دراوسێیە.

شیاوی ئاماژەیە بوردومانی ناوچەکانی باکووری عیراق لە لایەن شەڕکەرەکانی تورکیاوە، شەپۆلێکی ناڕەزایی لە عێراقی بەدواوە بووە. بە پێی راگەیندراوی میدیا عێراقییەکان، پارێزگای دهۆک کرایە ئامانجی بوردومانی شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەم هێرشانەی پێشێل کەری حاکمیەتی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان زانیوە. ئەم وەزارەتخانە داکۆکی کردووە عێراق هەرگیز نابێتە بنکەیەک بۆ دەسدرێژی بۆ سەر دراوسێیەکان.

News Code 41661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha