AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٣١ ٢٢:١٠

لە قامیشلۆ رووی دا؛

شەڕی خەڵکی سووریا لە گەڵ تیرۆریستە ئەمریکییەکان

شەڕی خەڵکی سووریا لە گەڵ تیرۆریستە ئەمریکییەکان

سەرچاوە سوورییەکان لە بەرەنگاری خەڵکی ئەم وڵاتە لە قامیشلۆ لە گەڵ تیرۆریستەکانی ئەرتەشی ئەمریکا و دەرکردنیان لەو ناوچانە هەواڵیان دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سانا رایگەیاندووە: بە بۆنەی زۆربوونەوەی دژایەتی خەڵکی سووریا لەگەڵ داگیرکەرە ئەمریکییەکان، دانیشتوانی گوندەکانی حامو و مەسعەدە، قوسەیر و تەل ئەحمەد لە ناوچەی قامیشلۆ رێگریان لە تێپەڕبوونی ئەرتەشی تیرۆریستی ئەمریکا کرد و داگیرکەران ناچار بوون ناوچەکە بە جێ بێڵن.

سەرچاوەکان رایانگەیاندووە: چوار ئوتومبێلی هێزە داگیرکەرە ئەمریکییەکان لە حاڵێکدا کە ئۆتۆمبێلێکی قەسەدە هاوڕێیانی دەکرد، بەدوای تێپەڕ بوون لە گوندی حاموی قامیشلۆ بوون کە دانیشتوانی ئەو ناوچە رێگرییان لە تێپەڕبوونیان کرد و ناچار بوون بگەڕێنەوە.

News ID 41644

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha