کتێبی تازەی محەمەدعەلی دەستماڵی خەڵاتی دانا ڕەئووفی بردەوە

کتێبی شانۆنامەی بێ وچان تا تایمز لە نووسینی محەمەدعەلی دەستماڵی بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماجەرای کۆچبەری، بابەتی کتێبی تازەی محەمەدعەلی دەستماڵی نووسەری سنەییە کە لەمڕۆژانەدا خەڵاتێکی گرینگی ئەدەبی بردەوە.

ئەم بەرهەمە باسی سەبری و ڕەفیق و جەمیل چۆلەکە و چەند کەسیتر ئەکات کە جانتایان لێ هەڵگرتووە و لە لێواری زەریا چاوەڕوانن قاچاخچیان بێن و بیانبەن بۆ دونیای ڕۆژئاوا.

کتێبی تازەی محەمەدعەلی دەستماڵی خەڵاتی دانا ڕەئووفی بردەوە

ڕۆژی چوارشەمە ١٣ ئەم مانگە لە شاری سلێمانی و لە ئاهەنگێک لە تالاری هونەردا، خەڵاتی ساڵی دانا ڕەئوف بە ئەم شانۆنامەیە بەخشرا. دەستماڵی دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، بەرهەمەکەی ئیمزا کرد بۆ خوێنەران و لایەنگرانی شانۆی کوردی.

کتێبی تازەی محەمەدعەلی دەستماڵی خەڵاتی دانا ڕەئووفی بردەوە

News Code 41591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =