AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٣ ١٠:٤٤

لە ناڕەزایەتی بە سووکایەتی بە مەزارگە پیرۆزەکان بەڕێوەچوو؛

ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی عێراق دژی گرووپی لادەری "ئەلسرخی"

ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی عێراق دژی گرووپی لادەری "ئەلسرخی"

خەڵکی عێراق دوای سووکایەتی گرووپی لادەری ئەلسرخی بە مەزارگە پیرۆزەکان لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد و نووسینگەی ئەو گرووپەیان لە هەندێک لە پارێزگاکان داخست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی عێراق دوای سووکایەتی گرووپی لادەری ئەلسرخی بە مەزارگە پیرۆزەکان لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد و نووسینگەی ئەو گرووپەیان لە هەندێک لە پارێزگاکان داخست.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پرسەکە لە ئەوێوە دەستی پێکرد کە وتاربێژێکی سەر بە گرووپی لادەری ئەلسرخی لە پارێزگای بابل، داوای ڕووخاندنی مەزارگە پیرۆزەکانی کردبوو. هەر ئەو بابەتەش بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی عێراق.

دانیشتووانی پارێزگای بابل بە هێرش بۆ بنکەی ئەلسرخی لە ئەو پارێزگا، ئەوێیان ئاگرتێبەردا. لە ژمارەیەک لە شارە باشوورییەکانی عێراقیش خەڵک دژی سرخییەکان خۆپیشاندانیان کرد. دەوترێت مەحموود سرخی سەرکردەی ئەو گرووپە لە دیوانیە ژیان دەکات.

News ID 41553

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha