ئەڵمانیا زۆربەی هاووڵاتیە بەندکراوەکانی خۆیی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بردە دەرەوە

ئەڵمانیا 37 هاووڵاتیی خۆی کە لە کەمپی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا زیندانی بوون، گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ئەسۆشەیتێد پرێس لە هەناردنەوەی 37 کەسی دیکە لەوانە ژن و منداڵی ئەڵمانی هەواڵی دا کە سەر بە داعش بوون و لە کەمپی ڕۆژ لە باکووری سووریا نیشتەجێ کرابوون.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەی هەلمەتێکی زۆر دژوار وەسف کرد و زیادی کرد: هەندێک لە ئەو ژنانە کە لە سووریا هێنرانە دەرەوە بەهۆی پێوەندی لەگەڵ داعش، هەر لە کاتی گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا دەستبەجێ زیندانی کراون.

وڵاتی ئەڵمانیا پێشتر 23 هاووڵاتی دیکەی خۆی لەوانە ژنان و منداڵانی لە کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هێنابووە دەرەوە.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئێستاکە زۆربەی هاووڵاتیانی ئەلمانی کە بەهۆی ئەندامێتی لە داعش لەلایەن کوردەکانەوە لە سووریا لە کەمپەکان دەژیان، گەڕێندراونەتەوە وڵات. ناوبراو لە هێزە کوردییەکان و بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر بەهۆی پاڵپشتی لۆجستیکی لە هەڵمەتی گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە بۆ ئەڵمانیا دەسخۆشی کرد.

ئالالنا بائربوک وتوویە ئێستا بەس چەند حاڵەتی تایبەت بۆ ڕادەست کردنەوە بە ئەڵمانیا هەیە کە لەسەریان لێکۆڵینەوە دەکرێت.

News Code 41442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha