AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٤ ١١:٤٨

کاردانەوەی نووری مالکی بە پێک هێنانی هاوپەیمانی سێ لایەنە؛

بڕیاردان سەبارەت بە سەرۆک کۆماری لە ئەستۆی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەیە

بڕیاردان سەبارەت بە سەرۆک کۆماری لە ئەستۆی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەیە

نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی بەربژێرەکانی سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە، رایگەیاند: ئیمە پێمان وایە دانیشتنی نوێنەرانی پارلەمان ناگاتا ئاستی یاسایی خۆی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووری مالکی رایگەیاند: بڕیاردان سەبارەت بە سەرۆک کۆماری لە ئەستۆی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەیە. گەر دانیشتنی پارلەمان نەگاتا ئاستی یاسایی خۆی، هاوپەیمانی سێ لایەنە ناچار دەبێ دانوستان بکات.

ئەو وتیشی: بەربژێری سەرۆک کۆماری لە لایەن پڕهەژمارترین فراکسیۆنی پارلەمان کە هەمان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانەکانیەتی، هەڵدەبژێردرێت.

مەسعوود بارزانی و موقتەدا سەدر پێک هێنانی هاوپەیمانی سێ لایەنەیان لە یەکتر پیرۆزبایی کرد.

News ID 41386

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha