ئایەتوڵا محەمەدی ڕەی شەهری کۆچی دوایی کرد

ئایەتوڵا محەمەد محەمەدی نیک ڕەی شەهری لە نەخۆشخانەیەکی تاران کۆچی دوایی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا محەمەد محەمەدی نیک ڕەی شەهری نوێنەری خولی پێنجەمی مەجلیسی شارەزایانی رێبەری، وەزیری پێشووی ئیتلاعات و نوێنەری وەلی فەقیه لە تەمەنی ٧٥ ساڵی لە نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیای تاران کۆچی دوایی کرد.

ئایەتوڵا رەی شەهری لە دایک بووی ساڵی ١٣٢٥ لە تارانە و لە ساڵی ١٣٤٠ەوە بۆ درێژەدان بە خوێندن چووە شاری قوم. ناوبراو یەکەمین وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بووە.

خوالێخۆشبوو هەروەها لە بواری زانستی حەدیس و گێڕانەوە، بابەتە بنەماڵەییەکان، سیاسی، فەرهەنگی، ئیمام ناسی و ... بەرهەمی زۆری تۆمار کردووە.

News Code 41375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha