بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی تایمزی ئیسرائیل، ژێنراڵ کێنت مەکێنزی وتی: ئێران زیاتر لە ٣هەزار مووشەکی بالستیکی هەیە کە زۆربەیان دەتوانن بگەنە ئیسرائیل.
ئەو وتیشی: نیگەرانی من ئەوەیە کە ئێران چەکی ناڤۆکی نییە بەڵام گەشە و کارامەیی زۆری لە بەرنامەی مووشەکی بالستیکدا هەیە.
ناوبراو هێزی مووشەکی ئێرانی هەڕەشەیەکی جیدی بۆ ناوچە زانی و وتی: ئێران لە ماوەی ٧ ساڵی رابردوودا لە بواری بەرنامەی مووشەکی بالستیک سەرمایەی زۆری داناوە و هەوڵی زۆری بۆ داوە.
سەربازی باڵای ئەمریکی هەروەها رایگەیاند: نوێنەری ئێران لە یەمەن، حوسییەکانن کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالستیک و کروز چەکدار کراونەتەوە. ئەوان لەم مووشەکانە بۆ هێرش بە ئەمارات و عەرەبستان کەڵکیان وەرگرتووە.
Your Comment