بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئەلجەزیرە بابەتێکی سەبارەت بە هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ ناوەندی مووساد لە هەولێر بڵاو کردەوە.
لەم بابەتەدا نووسراوە پاش تێپەڕبوونی یەک حەوتە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ دیمەشق و گیان بەخت کردنی ٢ کەس لە ئەندامانی سوپای ئێران، ئۆپەراسیۆنی مووشەکی لە هەولێر بەڕێوە چوو.
ئەلجەزیرە ڕایگەیاندووە: سوپای ئێران بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند لەم هێرشەدا بنکەی ستراتیژیکی ڕژیمی زایۆنی کراوەتە ئامانج و ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وڵامی تاوانەکانی ئەم دواییانەی ڕژیمی زایۆنی رووی داوە.
ئەم بنکە عەرەب زمانە هەروەها نووسیویە: سوپای ئێران سەبارەت بە هەر جۆرە کردەوەیەک دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران هۆشداری دایە تێل ئاڤیڤ و هەڕەشەی لە زایۆنیستەکان کرد کە وڵامی هەموو جۆرە کردەوەیەکی نەیارانە بە توندی ئەداتەوە.
ئەلجەزیرە لە زاری حسێن دلێریان کارناسی بابەتە سیاسییەکانەەوە گێڕاویەتەوە: ئەوەی کە سوپای پاسداران بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشە دەگرێتە ئەستۆ، نیشاندەری گۆڕانی یاسای شەڕە.
ئێران هەروەها بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە هەر جۆرە کردەوەیەکی نەیارانەی رژیمی زایۆنی وڵامی توندی بەدواوە دەبێت.
هەروەها لە زاری محەمەد یەزدییەوە دەگێڕێتەوە ئۆپەراسیۆنی مووشەکی هەولێر پاش کردەوە دوژمنانەکانی زایۆنیستەکان دژی ئێران رووی دا. ئامادەبوونی زایۆنیستەکان لە نزیکی سنووری ئێرانەوە هێڵی سووری ئێران دێتە ئەژمار و ئاسایشی ئەم وڵاتە دەخاتە مەترسییەوە.
یەزدی وتیشی: ئۆپەراسیۆنی مووشەکی سوپای پاسداران دژی ناوەندە هەستیار و ستراتیژیکەکانی ڕژیمی زایۆنی لە هەولێر هاوسەنگییەکی نوێ لە شەڕ لە گەڵ رژیمی زایۆنی وێنا کردووە.
Your Comment