بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەلئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و جنیفر گیویتۆ جێگری هاوکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ئوردوگای ئەلهەول و زیندانی حەسەکە وتووێژیان کرد.
لەم دانیشتنەدا پێوەندی دوو لایەن، دۆسیەی ئوردوگای ئەلهەولی سووریا و زیندانی حەسەکە و دۆسیەی شەنگال باس و وتووێژی لە سەر کرا.
ئەلئەعرەجی داکۆکی کردۆتە سەر هاوکاری لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ لە گەڵ داعش و بچڕانی زنجیرەی سەرچاوە مرۆییەکان، دارایی و میدیایی ئەم گرووپە.
بۆچوونی ئێوە