به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، له نوێ ترین ئاماره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا، باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته وتی: به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مریکا، نزیک به ۱۶ که‌سی سڤیل کوژراون و ئه‌مه‌ش له‌و وڵاتانه‌دا ڕووی داوه که شه‌ڕ له دژی ئه‌مریکا ناکه‌ن.
ئامانجی ئۆباما له ئاشکرای کردنی ئه‌م ژماره‌یه ئه‌وه بووه که ئه‌مریکا نیشان بدات که له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا شه‌فافیه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سرنجه ئه‌م شته‌یه که ئاماری ناوه‌نده ناحکومییه‌کان له‌مه زیاتره و ئه‌م ئاماره‌ی ئۆباما جێگه‌ی گۆمانه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان لایان وایه که فڕۆکه بی فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاتانی وه‌ک پاکیستان، یه‌مه‌ن و سۆمالی به سه‌دان که‌سی سڤیلیان قوربانی کردووه و دواجار که‌س ئاماده نییه تاکوو ئاوڕ له دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌م که‌سانه بداته‌وه.
ئۆباما ئاماژه‌ی دا که زۆر ئه‌سته‌مه ئاماری قوربانییه‌کان له‌و شوێنانه‌ی که ده‌بنه ئامانج کۆبکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامارانه‌ی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه چه‌واشه‌کاری زۆری تێدا ده‌کرێت چون ده‌یانه‌وێت به‌م کاره سۆزی ڕای گشتی بجوڵێنن.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که لاینگره‌کانی هێرشی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کان ده‌ڵێن که ئه‌مریکا به‌م سیاسه‌ته گورزی باشی له تیرۆریسته‌کان داوه و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت گوێ به‌م قسانه بدات، به‌ڕێوه بردنی ئه‌م پڕۆژه زۆر ئه‌سته‌م تر ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره ئیدانه ده‌که‌ن ده‌ڵێن که ئه‌مه گیانی خه‌ڵکانی سڤیلی زیاتر خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و زیاد بوونی گرووپ و ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان له جیهاندا نیشانی ده‌دات که ئه‌م ئۆپراسیۆنانه کاریگه‌ری ئه‌وتۆیان نییه.
پۆل پیلار، شاره‌زای باڵا و ئه‌ندامی پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی له ئه‌مریکا -سی ئای ئه‌ی- بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و مامۆستای لێکۆڵینه‌وه ئاسایشییه‌کان له زانکۆی جۆرج تاوان ده‌ڵێت: ئێمه به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره ئازارمان ده‌دات: ئاخۆ ڕێژه‌ی که‌سه خراپه‌کان که له‌م هێرشانه‌دا ده‌کوژرێن له رێژه‌ی که‌سانی سڤیل که‌متره یان زیاتر؟
Your Comment