AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٢ ١٨:٤٠

بە داکۆکی لە سەر درێژەی دانوستانەکان؛

ریابکۆف: وتووێژەکانی ڤیەنا لە قۆناغە کۆتاییەکان دایە

ریابکۆف: وتووێژەکانی ڤیەنا لە قۆناغە کۆتاییەکان دایە

جێگری وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت سەرەڕای گۆڕانەکانی ئۆکراین، دانوستانەکانی ڤیەنا درێژەی هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیسپۆتنیک، سێرگەی ریابکۆف جێگری وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت ڕەوتی گەڕانەوە بۆ بەرجام سەرەڕای رووداوەکانی ئۆکراین، ڕانەگیراوە.

ئەو وتیشی: ئێران و لایەنەکانی دیکەی دانوستانەکانی ڤیەنا لە دواهەمین قۆناغەکانی وتووێژەکان دان.

رۆژی پێشوو دوو دانیشتن لە نێوان دانوستانکارە باڵاکانی ئێران و ٣ وڵاتی ئەورووپی و هەروەها دیداری نێوان عەلی باقری سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران و ئێنریکە مورا نوێنەری یەکێتی ئەورووپا بەڕێوە چوو.

رۆژی سێشەمەش دانیشتنی شاندی دانوستانکاری ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی تا کاتژمێر یەکی بەیانی درێژەی بوو.

News ID 41217

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha