دابین کردنی ئاسایشی شارۆمەندە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئۆکراین خواستی جیدی ئێمەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران داکۆکی کرد: دابین کردنی ئاسایشی شارۆمەندە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئۆکراین خواستی جیدی ئێمەیە و چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە دۆخێکی ئارام بۆ هاتنە دەرەوەیان لەو وڵاتە دابین بکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان ئەمڕۆ لە گەڵ سێرگەی لاورۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم وتووێژەدا وێڕای ئاماژە بە دانوستانەکانی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە ڤیەنا، وتی: ئێمە لە دانوستانەکاندا هێڵە سوورەکان تێپەڕ ناکەین.

ئەمیرعەبدوڵاهیان سەبارەت بە دۆخی ئۆکراین و شارۆمەندە ئێرانییەکانی ئەو وڵاتەش وتی: هەوڵ ئەدەین شارۆمەندە ئێرانییەکان لە رێگای وڵاتانی دراوسێیەوە بگەڕێنینەوە بۆ ئێران.

ناوبراو داکۆکی کرد: دابین کردنی ئاسایشی شارۆمەندە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئۆکراین خواستی جیدی ئێمەیە و چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە دۆخێکی ئارام بۆ هاتنە دەرەوەیان لەو وڵاتە دابین بکرێت.

لاورۆف وەزیری دەرەوەی رووسیاش لەم وتووێژەدا وتی: ئێمە هەمیشە لە هەڵوێستی ئێران لە ڤیەنا پشتیوانیمان کردووە و لە گەڵ هاوڕێ ئێرانییەکانی خۆمان پێوەندی باشمان هەیە و درێژە بەم هاوکارییە ئەدەین.

ئەو وتیشی: دڵنیا بن رووسیا گرینگی ئەداتە پاراستنی گیانی خەڵک و شارۆمەندانی وڵاتانی بیانی.

News Code 41163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =