قەدەغە کردنی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم باشترین بڕیاری دادگەی فیدراڵە

قەیس خەز عەلی سەرۆکى عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونى فرۆشتنى نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە باشترین بریاری ئەو دادگاییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە تویتێکدا قەیس خەزعەلی رایگەیاند، بریارەکەى دادگای فیدراڵی باشترین بریار بوو لە سەرەتای دروست بوونییەوە تا ئیستا کە دابێتى.

ئاماژەى بەوەشکردوە: ئەو بریارە نەبووەتە هۆی ئەوەى کە پاکتاوی سیاسى نیوان لایەنە سیاسییەکانى پێبکرێت.

هەروەها دەشڵێت: بریارەکە لە بەرژەوەندی یەکگرتوویی عێراق و گەلی عێراقدایە لە باکورەوە تا باشور، چونکە لە دەستوردا هاتووە نەوت و گاز موڵکى گەلی عیراقە

News Code 41078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha