AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٨ ١٣:٥٠

خەتیب زادە:

شاندی دانوستانکار سبەینێ دەچێتەوە ڤیەنا/هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هێڵی سوورمانە

شاندی دانوستانکار سبەینێ دەچێتەوە ڤیەنا/هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هێڵی سوورمانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: شاندی دانوستانکاری ئێران کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش بۆ پشوو و ڕاوێژ هاتبوونەوە تاران، سبەینێ دەچێتە ڤیەنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خولی نوێی دانوستانەکانی ئێران و ئەندامانی 4+1 لە ڤیەنا، وتی: شاندی دانوستانکاری ئێران کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش بۆ پشوو و ڕاوێژ هاتبووەوە تاران، سبەینێ دەچێتەوە ڤیەنا و چاوەڕوانی دەکرێت کە هەموو شاندەکان سبەینێ بگەڕێنەوە بۆ ڤیەنا و گفتوگۆکان دەستپێدەکاتەوە.

پرسی چارەسەری گەمارۆکان هێڵی سووری ئێرانە

ناوبراو وتیشی: ئێران چاوەڕوانی هەیە کە بڕیاری زەرووری بەتایبەتی لە واشنتۆن بگیردرێت، پرسی چارەسەری گەمارۆکان هێڵی سووری ئێرانە.

News ID 40981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha