AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٧ ١١:٣٩

پەیکەرەکانی "داد" و "ئەتاتورک" لە تورکیا ئاگری تێبەردرا

پەیکەرەکانی "داد" و "ئەتاتورک" لە تورکیا ئاگری تێبەردرا

ڕۆژێک دوای هێرش بۆ سەر پەیکەرەی ئەتاتورک لە سامسۆن، پەیکەرەی ناسراو بە "داد" لە ئەدیرنەش لەلایەن کەسانی ناسراوەوە ئاگری تێبەردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی هەینی پەیکەرەی ناسراو بە داد لە مەیدانی داد لە ناوچەی ئوزون کوپروی شاری ئەدیرنە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا. ڕۆژێک دوای ئەوەش پەیکەرەی گەورەی مستەفا ئەتاتورک دامەزرێنەری تورکیای نوێ لە شاری سامسون لەلایەن کەسانی نەناسەوە هێرشی کرایە سەر.

بە پێی نووسراو جمهووریەت، ئوزلم بجان شارەوانی ناوچەی ئوزون کوپرە بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە پەیکەرەی لە حاڵی سووتان، نووسی: هێرش بۆ سەر پەیکەرەکان نیشانەیەک لە ترس لە بایەخە سیمبۆلیکەکانی ناو پەیکەرەکانە.

کەماڵ قڵیچدار ئوغلوو سەرۆکی جەهەپەش لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ئەو دوو پەیکەرە، ئامانجی سیخوڕەکانی حکومەت لە ئەو کارەی، گۆڕانی بابەتەکان لە کەشی سیاسی وڵات و دروست کردنی ئاژاوە وەسف کرد.

News ID 40973

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha