AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٨ ٠٩:٤٢

عێراقچی: گۆڕانکارییەکانی سووریا پێش بینی کراو بوو

عێراقچی: گۆڕانکارییەکانی سووریا پێش بینی کراو بوو

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلنەهاری لوبنان وتی: بە پێچەوانەی مێدیاکان من بۆ خۆم گۆڕانکارییەکانی سووریام پێش بینی نەکراو نەدی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عێراقچی لە ئەو گفتوگۆیەدا وتوویە: بە پێچەوانەی کەشی مێدیاکان من بۆ خۆم گۆڕانکارییەکانی سووریام لەناکاو و پێش بینی نەکراو نەدی. ئەوەی کە بۆچی ڕووخانەکە ئەوەندە خێرا ڕووی دا پێویستی بە خوێندنەوەی هەر سێ بەشی زەوی، کات و بەستێنە. گۆڕاناکرییەکان لە یەک ڕوانیندا زۆر خێرا و لەناکاو ڕووی دا بەڵام مێژوویەکی 10 بۆ 12 ساڵەی هەبوو.

ناوبراو درێژەی دا: هێرشەکانی ئیسرائیل ژێرخانە بەرگرییەکانی سووریای لاواز کردبووەوە. ژمارەی زۆری ئەکتەرە دەرەکییەکان بۆ خۆی هۆکار بوو بەڵام بەرپرسانی دەوڵەتی سووریا دەبوا لە پێشەوە بە داهینان و پێشنیارە دیپلۆماتیکەکان بۆ بەشدار کردنی دژبەران لە دەسەڵات نەرمی بنواندبا.

عێراقچی لە وەڵام بە ئەوەی کە پاڵپشتی ئێران هۆکاری دەرەکی بۆ مانەوەی دەوڵەتی سووریا لە ساڵی 2011 ەوە بوو. بۆچی تاران لە بەرانبەر تەحریرولشام پاڵپشتی لە ئەسەد نەکرد؟ وتی: پاڵپشتی ئێمە لە سووریا لەسەر داوای بەرپرسانی فەرمی سووریا بوو لە بەرانبەر توندڕەوی داعش و بۆ پاراستنی وڵاتێکی گرینگ بوو کە ئاسایشی بە واتای ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی لە دوا دیدارم لەگەڵ بەشار ئەسەد پێشنیاری بەشدار کردنی دژبەرانێک کە نیشانەکانی تیرۆریستی بوونیان نەبوو، دایە ئەسەد بۆ دەسپێکی گفتوگۆی سیاسی .








News ID 53170

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha