ژیانی دوو ملیۆن کەس بەهۆی شەڕی سیاسی نێوان کوردەکانی عێراق و سووریا تووشی کێشە بووە

ئەمریکا دوای داخرانی سنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ باکووری سووریا لە مانگی دیسەمبەر، بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکە، لە نێوان دوولایەنەکە ناوبژیوانی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تری فلین، بەرپرسی هاوئاهەنگی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند: سنووری سێمالکا کە تەنیا ڕێگای پێوەندی باکووری سووریا لەگەڵ جیهانی دەرەوەیە بەم زووانە دەکرێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ECHO یان ناوەندی هەڵمەتی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ئەو ناوەندە نەیتوانیوە بەهۆی داخرانی ئەو دەروازە سنوورییەوە، چەند وەجبەی ئامێری تەندروستی زەرووری بۆ پاڵپشتی لە چەندین ناوەندی تەندروستی لە کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکان بنێرێت.

لە بەیاننامەکەی ئەو ناوەندە هاتووە: داخرانی سنووری سێمالکا کاریگەر بەرچاوی لەسەر هەڵمەتی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ یەک ملیۆن و هەشتسەد هەزار کەس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە.

News Code 40798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha